بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان شەهرام ئێرانی لە میانەی بەشداریی لە سێ ڕووداوی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئایۆنز(IONS)، مانۆڕی دەریایی میلان(2026) و سەردانی کۆپاپۆرە نێودەوڵەتییەکانی(I FR)، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران 47 ساڵە بەرەوڕووی هەڕەشە، هاتوهاوار و بانگەشە و ئامادەبوونی کۆپاپۆرە سەرووناوچەییەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیایە.
دەریاوان ئێرانی بە ئاماژە بە نایاسایی بوون و پاساونەدرانی ئامادەبوونی کۆپاپۆرە سەرووناوچەییەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیادا، وتیشی: کۆپاپۆرەگەلی سەرووناوچەیی ئەگەر هەست دەکەن بەهێزن، دەبێ بزانن کە گەلی ئێران بە هێزێکی زیاتر بەرەنگاریان دەبێتەوە.
فەرماندە کوردەکەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وتی: کۆپاپۆرەگەلی سەرووناوچەیی ئەگەر هەست دەکن بەهێزن، دەبێ بزانن کە گەلی ئێران بە هێزێکی زیاتر بەرەنگاریان دەبێتەوە.
Your Comment